By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: کاک سدیقی رەزایی،تێکۆشەری دێرین ودۆستی بەوەفای کۆمەڵە لە شاری سنە ماڵئاوایی لەژیانکرد
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > کوردستان > کاک سدیقی رەزایی،تێکۆشەری دێرین ودۆستی بەوەفای کۆمەڵە لە شاری سنە ماڵئاوایی لەژیانکرد
کوردستانهەواڵ

کاک سدیقی رەزایی،تێکۆشەری دێرین ودۆستی بەوەفای کۆمەڵە لە شاری سنە ماڵئاوایی لەژیانکرد

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2021/06/25 at 5:53 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بەداخەوە دوێنێ پێنج شەممە ٣ی پووشپەری ١٤٠٠ی هەتاوی کاک سدیقی رەزایی کەسایەتی خۆشەویست وسیمای ناسراوی شاری سنە و ناوچەی ساراڵ ماڵئاوایی لە ژیانکردوە ودڵی گەورە وپر لە هیوای بە رزگاری وئازادی بۆ هەمیشە لەلێدان کەوت.

کاک سدیق کە خەڵکی ئاوایی کانی کەووی ناوچەی ساراڵ و دانیشتووی شاری سنە بوو،یەکێک لە چالاکان وهەڵسووراوانی بزووتنەوە و خۆپیشاندانەکانی جەماوری وەزاڵەهاتووی ئێران بە دژی رژیمی پاشایەتی بوو.پاش رووخانی دەسەڵاتی پاشایەتی کاک سدیق ئامانج وئارەزووەکانی خۆی بە رێبازی کۆمەڵەوە گرێ دا وهەتا دواساتەکانی تەمەنی بەو رێبازە وەفادار مایەوە.لە ماوەی ساڵانی رابردوودا چەندین جار لە لایەن دام ودەزگا ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کرا وخرایە ژێر ئازار وئەشکەنجە،بەڵام ئەو گرتن وئەشکنجەدانانە نەک ورەی کاک سدیقیان لاواز نەکرد،بەڵکوو جارلەگەڵ جار هەنگاوەکانی لە پێناو گەیشتین بە ئامانجە بەرزەکانی بەبرشتر وقایمتر دەبوون.کاک سدیق کەسایەتییەکی خۆشەویست،سیمایەکی خەباتکار وجێ متمانەی خەڵکی شار و ناوچەکە بوو کە بێگوومان ماڵئاوایی لەژیانکردنی شەپۆلێکی بەرینی خەم وبەداخەوەبوونی بەدوای خۆیدا هێنا.

هەرچەند کاک سدیق بەجێیهێشتین،بەڵام رێبازی کاک سدیق و مێژووی پر لە شانازیی ژیانی سەربەرزانەی زیندوو ودرەوشاوەیە و، لە دوا رۆژی رزگاری وسەرکەوتندا ناوی کاک سدیق بە بەرزی ودرەوشاوەیی دەمێنێتەوە.

ئێمە لە لایەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە بە بۆنەی ماڵئاوایی لەژیانکردنی کاک سدیقی رەزایی پربەدڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵە وکەس وکاری و،بەتایبەت سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی هاورێیان سروە و ماریا رەزایی وهاورێی ئازیزمان کەماڵ مورادی و هەموو خەڵکی خەباتکاری ناوچەی ساراڵ و شاری سنەی سەربەرز دەکەین وخۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.
بژی یادی ئازیزی کاک سدیقی رەزایی.

سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٤ی پووشپەری ١٤٠٠ی هەتاوی
٢٥ی ژووئەنی ٢٠٢١ی زایینی.

ناوەندی ڕاگەیاندن 2021/06/25
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر کۆبوونەوەی باڵای ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران.
بابەتی دواتر ڕاپۆرتی بەشداری هاوڕێیانی دانیشتووی وڵاتی فەرانسە لە خۆپیشاندانی ناڕەزایتی دژ بە شانۆی هەڵبژاردنەکانیی ئێران

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?