By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: گردبوونەوەیەک بە بۆنەی ۲٨ی گەلاوێژ ،ساڵوەگەڕی فەتوای جیهادی خومەینی بۆ سەر کوردستان .
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > کوردستان > گردبوونەوەیەک بە بۆنەی ۲٨ی گەلاوێژ ،ساڵوەگەڕی فەتوای جیهادی خومەینی بۆ سەر کوردستان .
کوردستانهەواڵ

گردبوونەوەیەک بە بۆنەی ۲٨ی گەلاوێژ ،ساڵوەگەڕی فەتوای جیهادی خومەینی بۆ سەر کوردستان .

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2021/08/22 at 12:43 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

ڕۆژی شەممە ،بەڕواری ۲۱ ی آگوست و لە شاری برن ،هاوڕێیان و ئەندامانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە وڵاتی سویس ،بە هاوکاری ئەندامانی حزبەکانی تری ڕۆژهەڵات لە ژێر ناوی ناوەندی هاوکاری حزبەکانی کوردستان ،گردبوونەوەیێکیان ئەنجامدا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی جیهادی خومەینی و قەتڵ و عامی خەڵکی کوردستان بە دەستی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران.

گردبوونەوەکە بە دەقەیێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگەی ئازادی دەستی پێکرد.

سەرەتا زاهیری قادرحاجی دەبیری کومیتەی حدک، چۆنیەتی تێرۆر کردنی مووسا باباخانی شەرح دا و بە کۆی بەشداربوان ئەم کردەوە قیزەونەی ڕژێمی سێدارەی کۆماری ئیسلامی یان ئیدانە کرد.

دواتر لە لایەن دەبیری کۆمیتەی YPJ (ەکینەکانی پاراستنی ژنان) شەرحێک درا لە باروودۆخی سیاسی ئەم ڕۆژانەی ئێران و تورکیا ،بەرانبەر بە گەلی کورد و کەمینەکانی تری ناوچەکە و بە گشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

هەروەها بەیاننامەی ناوەندی هاوکاری حزبەکانی ڕۆژهەڵات بە بۆنەی ساڵوەگەری ئەم ڕۆژە بە هەردوو زمانی کوردی و ئاڵمانی خوێندرایەوە.

پاشان بەشداربوان ناڕەزایەتی خۆیانیان لەو باروودۆخە خراپە ،کە ڕژێمی ئێران داهێنەری بوە .بە چەندین درووشم و شوعار بە دوو زمانی کوردی و ئاڵمانی ،دەربڕی.

لە کۆتاییدا هاوڕێ ئەحمەدی مام موحەممەدی سپاسی هەموو بەشداربوانی کرد و دوای دەربڕینی تێبینیەک لە سەر باروودۆخی ئێستای وڵاتی ئەفغانستان ،ڕایگەیاند کە فەتوای ساڵی ٥٨ ی خومەینی بۆ سەر کوردستان هیچ جیاوازیەکی لە گەڵ فەتوای ئێستای گرووپی تیروریستی تاڵیبان نیە و هەموو ئەو کردەوە قیزەونانە لە ئایدیۆلۆژیایەک سەر هەڵدەدەن و پێویستە کە خەڵکانی ئازادی خواز بە هێز و هۆشیاریەکی زۆرتروە ڕووبەڕووی ئەم ئایدولۆژیایە ببنەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن 2021/08/22
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر پەیامی هاوخەمیی کۆمەڵە بە بۆنەی ماڵئاوایی لەژیانکردنی کاک عابدین ناهید
بابەتی دواتر یادی پێشمەرگەو ئەندامی سەرکردەایەتی حدک موسا باباخانی لە وڵاتی سوئێد بەرز راگیرا.

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?