By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
ئاگاداری
دوا بابەتەکان
بڕیارنامەی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە
ڕاگەیاندن
بانگەوازی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بۆ مانگرتنی سەرتاسەری
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
پەیامی ناوەندی ھاوکاری بەبۆنەی دەرکردنی ئێران لە کۆمیسیۆنی مافەکانی ژنانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
جان زندانیان سیاسی در خطر است، اعدام‌ها باید متوقف شود
هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
لەسێدارەدانی لاوانی شۆڕشگێڕ مەحکوم دەکەین
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: روماڵكردنی هەواڵ‌و نابەرپرسیارێتی میدیای پەكەكە
هاوبەشکردن
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران > Blog > ڕاگەیاندن > روماڵكردنی هەواڵ‌و نابەرپرسیارێتی میدیای پەكەكە
ڕاگەیاندن

روماڵكردنی هەواڵ‌و نابەرپرسیارێتی میدیای پەكەكە

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2017/09/14 at 3:15 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
هاوبەشکردن

رۆژی 12ی سێپتامبر، وەفدی كەجەكە سەردانی پەیوەندییەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانیان كرد. مەبەستی سەردانەكە بانگهێشتكردنی كۆمەڵە بوو بۆ بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەیەكی “راوێژی نەتەوەیی بۆ حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان” كە لەلایەن (كەنەكە)ی بە پەكەكە ئامادەكاریی بۆ كراوە‌و بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم مانگە لە دەرەوەی وڵات بەڕێوەبچێت.

لەدیدارەكەدا شاندی كۆمەڵە تێبینییەكانی خۆی لەسەر ئەو كۆبوونەوەیە راشكاوانە بە وەفدی میوان گەیاند‌و ئامادە نەبوونی خۆیشی لەو كۆبوونەوەیە راگەیاند. هەروەها رەخنەی لە شێوەكاری كەنەكەش دەربڕی كە پێشتریش لەسەر كۆبوونەوەكەی سلێمانی‌و بێ سەرەو بەرەیی ئەو كۆبوونەوەیە راگەیەنراوی كۆمەڵە بڵاوكراوەتەوە (راگەیەنراوەكە بببینە).

ئەوەی جێگەی سەرەنجی ئەم نوسینەیە، روماڵكردنی هەواڵی ئەم دیدارەیە لەلایەن میدیای زمانحاڵی پەكەكە بەناوی (فورات نیوز) كە لەبەشی فارسییەكەی بەدڵی خۆی‌و بە بێ هیچ بنەمایەك هێرش دەكاتەسەر حیزبەكانی رۆژهەڵات، بە وتەی ئەو (احزاب سنتی)‌و شەلم كوێرم ناپارێزم كۆمەڵێك شتی ناڕەوای نوسیوە‌و بەخەیاڵی ئەو میدیایەی پەكەكە، “حیزبەكانی رۆژهەڵاتی تەنانەت خەرجی رۆژانەشیان لەلایەن حیزبەكانی باشوری كوردستانەوە كە پەیوەندییەكی باشیان لەگەڵ ئێران !َ!!‌و توركیادا هەیە، دابین دەكرێت ‌و بەم هۆكارە لە بڕیاری سیاسی خۆیاندا سەربەخۆ نین‌و .. بۆیە بەشداری ئەو كۆبوونەویە ناكەن”.

ئەگەری (فورات نیوز) بنەماكانی كاری رۆژنامەگەریی بزانیایە، دەیزانی كە بڵاوكردنەوەی بۆچوونی فەرمی نوسەر یان بەڕێوەبەرانی میدیاكەیان لەناو هەواڵەكەدا بە بێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەكی باوەڕپێكراو هەبێت، یان لە زاری كەسێكی دیاریكراو هاتبێتە دەر، دوورە لە پرەنسپیەكانی كاری رۆژنامەگەریی.

یاكوو ئەو پرەنسیپانە دەزانن‌و سیاسەت‌و بۆچونی حیزبەكەیان لەسەر حیزبەكانی رۆژهەڵات وایە‌و فەرمانیان پێكراوە هەواڵەكە بكەن بە راگەیەنراوێكی سیاسیی نافەرمیی.
داوەریی كردن لەسەر ئەم شێوازی رومالكردنی هەواڵە بۆ خوێنەران‌و خەڵكی كوردستان بەجێدەهێڵین.

بۆ زانیاریی زیاتر لینكی هەواڵەكە لە سایتی كۆمەڵە‌و لە میدیاكەی پەكەكە بخوێننەوە.

 

هەواڵی دیدارەكە لەسایتی فەرمیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان

 

هەواڵەكەی فورات نیوز

 

پەیوەندییەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لە باشوری كوردستان
14ی سێپتامبری 2017

ناوەندی ڕاگەیاندن 2017/09/14
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر بەشداریی کۆمەڵە لە کۆبوونەوەی ناڕەزایی بە کوشتنی کۆڵبەرانی کورد لە وڵاتی دانمارک
بابەتی دواتر پێشمەرگەیەكی دێرینی كۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان كرد

لە تویتێرەوە

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە

سڕینەوە لە لیستی خوێندنەوە

پاشگەزبوون
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?