By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی بومەلەرزەی باکووری کوردستان
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > کوردی > پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی بومەلەرزەی باکووری کوردستان
کوردیهەواڵ

پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی بومەلەرزەی باکووری کوردستان

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2020/01/26 at 2:06 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

 

کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
کۆڕ و کۆمەڵە مرۆڤدۆستەکان

وەک ئاگادارن شەوی هەینی ٤ی ڕێبەندانی ۱۳۹۸ی هەتاوی بەرانبەر بە ۲٤ی ژانویەی ۲۰۲۰ی زایینی بومەلەرزەیەکی بەهێز پارێزگای خارپێت لە باکووری کوردستانی هەژاند کە ناوەندی ئەو بوومەلەرزەیە شاری سڤیریج بوو. بەهۆی ئەو ڕووداوە ماڵوێرانکەرە کە ڕۆژی دواتر ناوچەکانی دیکەشی لەو پارێزگایە و هەروەها پارێزگای مەلاتییە گرتەوە، مخابن دەیان هاونیشتمانی گیانیان لە دەست داوە و سەدان كەس بریندار بوونە و سەدان خانوو رووخاون و خەڵکێکی زۆر تووشی کارەسات و بێ ماڵ و حاڵی بوونە و لە چارەنووسی بەشێکیان کە لەوانەیە لە ژێر دار و پەردووی خانووە ڕووخاوەکاندا مابن، هێشتا هەواڵێک لە بەردەستدا نیه. بەپێی هەواڵی گەیشتوو، خەڵکی لێقەوماوی ئەو دەڤەرانە ئێستا بەهۆی کاریگەریی بەفر و سەرمای تاقەتپڕووکێن و زیان و ماڵوێرانییەک کە بەهۆی بومەلەرزەکەوە تووشی هاتوون، لە دۆخێکی زۆر نالەباردان و پێویستیی خێرایان بە یارمەتیی مرۆیی و فریاکەوتن هەیە.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بەم بۆنەیەوە هاوخەمیی خۆی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیانی ئەو کارەساتە سروشتییە دەکات و هیوای چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازێت. هەروەها داوا لە خەڵکی نیشتمانپەروەری کوردستان، مرۆڤدۆستان لە هەر شوێنێکی جیهان و کۆڕ و کۆمەڵە مرۆڤدۆست و خێرخوازییەکان دەکات بە هەر شێوەیەک کە پێیان دەکرێت، بە هانای خەڵکی لێقەوماوی ناوچە بومەلەرزە لێدراوەکانەوە بچن و یارمەتیی مرۆیی خێرا و پێویست بگەیەننە فریای ئەو خەڵکە بێ دەرەتانە و ڕێگە نەدەن سەرما و زوقمی زستان ببێتە هۆی قووڵتربوونی برینی ئەو کارەساتە گەورەیە.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
٦ی ڕێبەندانی ۱۳۹۸ی هەتاوی
۲٦ی ژانویەی ۲۰۲۰ی زایینی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2020/01/26
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر Peyama Navenda Hevkariyê ya Partiyên Kurdistana Îranê bi boneya erdheja Bakûra Kurdistanê
بابەتی دواتر پیروز بێت ٢٦ی رێبەندان

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?